زۆرترین خوێنراو
 
Loading
چوار جۆر فۆڕم بۆ دامه‌زراندن دابه‌شده‌كرێت
PM:12:33:05/07/2012
خه‌ندان ـ هه‌ستیار

لیژنه‌ی‌ باڵای‌ دامه‌زراندن له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ تاووتوێكردنی‌ پرسی‌ دامه‌زراندن و ده‌ركردنی‌ رێنماییه‌كان كۆ ده‌بێته‌وه‌ و سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مساڵ چوار جۆر فۆڕم دابه‌شده‌كه‌ن.

محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی‌، سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ (خه‌ندان)ی‌ راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ دامه‌زراندن له‌هه‌رێمی‌ كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ دیكه‌ له‌سه‌ر رێنماییه‌كانی‌ دامه‌زراندن ساز ده‌كات، یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتووش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ دیكه‌ ساز ده‌كات‌و بۆ 10ی‌ مانگ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو ده‌بێت.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، كه‌ ئه‌مساڵ چوار جۆر فۆڕم دابه‌شده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌رچوانی‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان و ئاماده‌یی‌ و ناوه‌ندی‌ و سه‌ره‌تایی‌ ده‌گرێته‌وه‌.

وتیشی‌: "كۆمه‌ڵێك خاڵبه‌ندی‌ هه‌یه‌ له‌رێنماییه‌كانی‌ ئه‌مساڵدا له‌به‌رچاوگیراوه‌، له‌وانه‌ خاڵ دانراوه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ ساڵانی‌ رابردو و پار دانه‌مه‌زراون، ئه‌وانه‌ی‌ كوڕو كچی‌ شه‌هیدن، ئه‌وانه‌ی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌تن و ئه‌وانه‌ی‌ كارمه‌ندی‌ گرێبه‌ستن، هه‌موو ئه‌وانه‌ خاڵیان بۆ دانراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌كێبڕكێكه‌دا مافیان نه‌فه‌وتێت".

له‌بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵی‌ عیراقدا 100 هه‌زار پله‌ی‌ وه‌زیفی‌ بۆ وه‌زاره‌ت و دامو ده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت راگه‌یه‌ندرا، كه‌ 17 هه‌زاری‌ به‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌وت و له‌ئێستاشدا حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌رێگه‌ی‌ لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ سه‌رقاڵی‌ ده‌ركردنی‌ رێنماییه‌ بۆ دامه‌زراندنی‌ ئه‌و 17 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌.

ئه‌م بابه‌ته 8265 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.