به‌ ڤیدیۆ..كوژراوه‌ كورده‌كانی نێو داعش

خه‌ندان - سۆران

رێكخراوی تیرۆریستی داعش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئاماده‌كراو بڵاوده‌كاته‌وه‌ و تیایدا وێنه‌ى چه‌كداره‌ كورده‌ كوژراوه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌شێكیان له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و شه‌ڕڤانان و گه‌ریلاكان كوژراون، یه‌كێك له‌و كوژراوانه‌ش خۆی به‌ باره‌گای كۆمیته‌ی یه‌كێتی له‌ جه‌له‌ولا، ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا، داعش وێنه‌ و ناوی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ ریزه‌كانیدا كوژراون.

وه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، یه‌كێك له‌ كوژراوه‌كان به‌ناوی سه‌عید كوردی، له‌گه‌ڵ میسرییه‌ك خۆیان به‌ باره‌گای كۆمیته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها وێنه‌ی خه‌تاب كوردی دانراوه‌ كه‌ له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كاندا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد.



ئه‌م بابه‌ته 48869 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM