زۆرترین خوێنراو
 
Loading
ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌
PM:07:15:26/06/2012
خه‌ندان –
بڕیاره‌ ئه‌مساڵ‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ شێوازێكی‌ نوێ‌ په‌یڕه‌و بكات بۆ پێدانه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كان به‌ خوێندكاران.

له‌ ئاگادارییه‌كدا سایتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایتی‌ گشتیی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مساڵ‌ جیاواز له‌ ساڵانی‌ پێشوو به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئاسیاسێڵ شێوازێكی‌ نوێ‌ بۆ پێدانه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كان به‌ خوێندكاران پیاده‌ده‌كه‌ن.

به‌گوێره‌ی‌ ئاگادارییه‌كه‌، خوێندكار ژماره‌ی‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی‌ ده‌نێرێت بۆ كۆدێك، كه‌ دواتر په‌روه‌رده‌ بڵاویده‌كاته‌وه‌، له‌ڕێی كورته‌نامه‌وه‌ ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی‌ پێده‌گات.
په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م خزامه‌تگوزارییه‌ ته‌نها خوێندكارانی سنو‌وری پارێزگای سلێمانی ده‌گرێته‌وه‌.

خه‌ندان هه‌وڵیدا بۆ زانیاریی‌ زیاتر لێدوانی‌ مامۆستا كه‌مال نوری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ سلێمانی‌ وه‌ربگرێت، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه‌ به‌رده‌ست نه‌كه‌وت.
ئه‌م بابه‌ته 39983 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.