زۆرترین خوێنراو
 
Loading
سرودێك بۆ كوردستان ده‌ڵێن
PM:10:15:25/06/2012
خه‌ندان، ئاڤان فارس

بۆ كوردستان، سرودێكی‌  هاوبه‌شی‌ هه‌ریه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان (لۆكه‌، په‌یوه‌ند جاف، مۆنیكا، میرا، عه‌بدولقه‌هار زاخۆیی‌)یه‌.

تێكستی‌ سروده‌كه‌ له‌لایه‌ن د. ئاراس عه‌بدوالكریم، نووسراوه‌، میلۆدی‌ له‌لایه‌ن هه‌ڵكه‌وت زاهیر بۆ كراوه‌، دابه‌شكردنی‌ میوزیكیش له‌لایه‌ن ئۆكسترایه‌كی‌ به‌ناوبانگی‌ بیانی‌ بۆ كراوه‌.

هه‌ڵكه‌وت زاهیر تایبه‌ت بۆ خه‌ندان سه‌باره‌ت به‌ سروده‌كه‌ وتی‌: "سروده‌كه‌ باس له‌ ئاشته‌وایی‌ یه‌كریزی‌ و هه‌وڵدانی‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ ده‌كات بۆ سه‌ربه‌خۆیی‌ كوردستان".

 وتیشی‌:"هیوادارین له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌و سروده‌وه‌ په‌یامێكی‌ جوان بگه‌یه‌نین و گوزارشت له‌ ویست و ئاره‌زووی‌ تاكه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی‌ و ئاشتی‌ كوردستان بكه‌ین".
سرودی‌ بۆ كوردستان، له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر شاهۆ ته‌یب كاری‌ بۆ كراوه‌ له‌ ماوه‌ی‌ داهاتوو بلاَو ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌م بابه‌ته 12309 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.