زۆرترین خوێنراو
 
Loading
له‌ قاوشی‌ ژنانی نه‌خۆشخانه‌يه‌كدا گیرا
AM:09:48:18/06/2012
فۆتۆ: گێتی
خه‌ندان – توانا عه‌لی‌

له‌لایه‌ن دوو ژنه‌وه‌ له‌ قاوشی‌ ژنانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌، نهێنیی پیاوێك ئاشكرا ده‌كرێت و پاشان ده‌ستگیرده‌كرێت.

ماوه‌ی‌ پێنج شه‌و له‌سه‌ر یه‌ك پیاوێك به‌ نهێنی‌ به‌سه‌ر دیوار و سیاجه‌كانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانیدا دزه‌ ده‌كاته‌ ناو نه‌خۆشخانه‌ی  هه‌ناوی شه‌هید هێمن و بۆ ماوه‌یه‌كی‌ دیاریكراو ده‌چێته‌ قاوشه‌كانی‌ ژنان و ده‌مێنێته‌وه‌، پاشان به‌هه‌مان رێگا ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌، بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ بزانێت له‌لایه‌ن كامێراكانی‌ چاودێرییه‌وه‌ وێنه‌ی‌ گیراوه‌.

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌، به‌ "خه‌ندان"ی‌ راگه‌یاند: "له‌لایه‌ن نوێنه‌ری‌ یاسایی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانییه‌وه‌ سكاڵایه‌كی‌ یاسایی‌ له‌سه‌ر ئه‌و پیاوه‌ تۆماركراوه‌ و به‌تۆمه‌تی‌ دزه‌كردنه‌ ناو قاوشی‌ ژنانی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ و به‌مه‌به‌ستی‌ ده‌ستگیركردنی‌".

وتیشی‌: "ئه‌و پیاوه‌ كاتێك ئاشكرا بووه‌، كه‌ دوو ژن له‌ناو قاوشه‌كانی‌ ژنان هه‌ستیان كردووه‌ چاودێری‌ ده‌كرێن، بۆیه‌ لێی‌ راپه‌ڕیون‌و راویانناوه‌ و كامێراكانی‌ چاودێریش ئه‌و حاڵه‌ته‌یان تۆماركردووه‌".

دوای‌ سه‌یركردنه‌وه‌ی‌ تۆماری‌ كامێراكانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتن، تۆمه‌تباره‌كه‌ ناسراوه‌ و به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه‌ و له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی‌ به‌وه‌دا ناوه‌، كه‌ "ته‌نیا حه‌زی‌ كردووه‌ سه‌یری‌ ژنانی‌ ناو قاوشه‌كان بكات و گوێ له‌ قسه‌كانیان بگرێت‌و له‌كاتی‌ هاتن و چونیاندا به‌ نهێنی‌ چاودێریی‌ كردوون".

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ ته‌مه‌نی‌ له‌نێوان (45-50) ساڵه‌ و خێزانداره‌.
ئه‌م بابه‌ته 21779 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.