خه‌ندان ـ
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان 115 پله‌ی دامه‌زراندنی پێویسته بۆ مۆنۆمێنتی شه‌هیدان له‌كه‌سنه‌زان و داواكاره ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی دامه‌زراندن ده‌كه‌ن داواكاری پێشكه‌شی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بكه‌ن.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كیان بۆ "خه‌ندان" ناردوه، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌ڵێت: "وه‌زاره‌ته‌كه‌مان پێویستی به 115 پله‌ی دامه‌زراندن بۆ مۆنۆمێنتی شه‌هیدان له كه‌سنه‌زان هه‌یه، داواكارین ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی دامه‌زراندن ده‌كه‌ن به مه‌رجێك پله یه‌كی شه‌هید بێت و به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی له فۆڕمی تایبه‌تی دیاری كراوه، ده‌توانێ داواكاری پێشكه‌ش به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانی هه‌ولێر نزیك مزكه‌وتی گه‌وره‌ی ئازادی بكات".
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه فۆڕمه‌كان له 5/6/2012 تا 15/6/2012 به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات ناسنامه‌ی شه‌هید هاوپێجی ئه‌و فوڕمه بكات كه پڕی ده‌كاته‌وه.