زۆرترین خوێنراو
 
Loading
بەهۆی موسوڵمانبونیەوە دووردەخرێتەوە
AM:11:09:29/05/2012
ئادەم لیایتچ
خەندان-
دوێنێ ڕۆژی دووشەممە سینیسیا میهایلۆفیتچ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی سربیا، ئادەم لیایتچ-ی یاریزانی هەڵبژاردەکەی دەرکرد چونکە بەهۆی موسوڵمانبوونیەوە ڕەتیکردەوە سرودی نیشتمانی وڵاتەکەی بڵێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی سایتی یاهو مەکتوب،  لیایتچ ،کە یاریزانێکی موسوڵمانە،هەفتەی ڕابردوو لە میانەی یارییەکی دۆستانەدا لەدژی ئیسپانیا ڕەتیکردۆتەوە سرودی نیشتمانی وڵاتەکەی بڵێتەوە چونکە سرودەکە چەند وشەیەکی تێدایە دژی ئاینی ئیسلامە و ئەو وشانە داوای یارمەتی لە خواوەندی ئیغریق دەکەن و سوپاسی دەکەن.

بەپێی هەواڵەکە، دوای یاریەکە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی سربیا یاریزانە موسوڵمانەکەی ڕاسپاردووە بڕواتە ماڵەوە و هەرکاتێ دەستهەڵبگرێت لە هەڵسوکەوتەکەی بۆ نەوتنەوەی سرودی نیشتمانی سربیا دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ناو هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.

جێی ئاماژەیە میهایلۆفیتچ هەفتەی ڕابردوو وەکو ڕاهێنەری سربیا بۆ ماوەی دووساڵ دامەزرێندرا و ناوبراو یاریزانەکانی ناچارکردووە چەند بنەمایەکی هەڵسوکەوت لەوانەش وتنەوەی سرودی نیشتمانی لە یاریەکاندا ئیمزا بکەن.
ئه‌م بابه‌ته 8164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.