هه‌موو كه‌س ناتوانێت سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆیه‌ بكات له‌ یوتیوب

خه‌ندان – هزر كوردستانی

ڤیدیۆیه‌كی نوێ كه‌ سێ رۆژ پێش ئێستا له‌‌ پێگه‌ی ڤیدیۆیی یوتیوب دانراوه‌ هێنده‌ روونه‌ كه‌ هه‌موو به‌كارهێنه‌رێك ناتوانێت بینه‌ری بێت.

ڤیدیۆكه‌ كه‌ به‌ ناوی Ghost Town in 8K یه‌ به‌ روونی 8K دانراوه‌ یان 4320 پیكسڵ‌ واته‌ 4 هێنده‌ی روونی 4K و 16 هێنده‌ی روونی فوڵ ئێچ دی.

ڤیدیۆكه‌ به‌ كامێرایه‌كی ده‌گمه‌ن و تایبه‌ت به‌ ناوی RED Epic Dragon 6K  و له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه‌ به‌ناوه‌كانی لیوك و ماریكا نومان گیراوه‌.

هه‌ندێك به‌شی ڤیدیۆكه‌ به‌ روونی 6.1K  گیراوه‌، به‌ڵام روونیه‌كه‌ی به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ به‌ رێژه‌ی 125%‌ بۆ‌ ستانداردی 7.6K له‌ رێگه‌ی پرۆگرامی ئه‌دۆبی ئافته‌ر ئیفێكتس.

به‌هۆی ئه‌و روونییه‌ به‌رزه‌یه‌وه‌ كه‌ هه‌یه‌تی، هه‌موو كۆمپیوته‌رێك ناتوانێت ڤیدیۆكه‌ به‌ باشی و بێ پچڕان لێبدات ته‌نها ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ نه‌بن كه‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان زۆر به‌رزه‌.

یوتیوب ده‌ڵێت كه‌ پشتگیری لێدانی ڤیدیۆی به‌ روونی 8K  بۆ پێگه‌كه‌ی له‌ 2010 زیاد كرد، به‌ڵام هیچ ڤیدیۆیه‌ك به‌و روونییه‌ زیادنه‌كراوه‌ تا ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش ئێستا.

ده‌توانن بینه‌ری ڤیدیۆكه‌ بن به‌ گۆڕینی روونیه‌كه‌ی بۆ 8K  له‌ تۆڕگه‌ری گوگڵ كرۆم.



سه‌رچاوه‌: 9to5google


پ.ز







ئه‌م بابه‌ته 51903 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM