زۆرترین خوێنراو
 
Loading
به‌كارهێنانی (حه‌پی مه‌نعی سكپڕی) و تووشبوون به‌ جه‌ڵته‌
PM:06:47:17/04/2012
خه‌ندان-
ڕێكخراوی خۆراك و ده‌رمانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا هۆشداریده‌دات به‌وه‌ی به‌كارهێنانی (حه‌پی مه‌نعی سكپڕی) به‌تایبه‌تی جۆره‌ تازه‌كان ڕه‌نگه‌ ببێته‌هۆی تووشبوون به‌ جه‌ڵته‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی سی ئێن ئێن، ڕێكخراوه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌حه‌پی مه‌نعی سكپڕی دروستده‌كه‌ن ناچاركردووه‌ له‌سه‌ر پاكه‌تی حه‌په‌كان چه‌ند هۆشداریه‌ك بنوسن كه‌ به‌كارهێنانی حه‌په‌كان ڕه‌نگه‌ ببێته‌ تووشبوون به‌ جه‌ڵته‌.

ڕاپۆرته‌كه‌ ڕونیكردۆته‌وه‌ له‌و حه‌پانه‌ی كه‌زۆر له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا بڵاون و مه‌ترسیان لێده‌كرێت ببنه‌ هۆی تووشبوون به‌ جه‌ڵته‌ بریتین له‌ حه‌په‌كانی (یاز، یاسمین، بیاز و سافیرال).

ڕاپۆرته‌كه‌ ڕونیكردۆته‌وه‌ له‌نێوان 10 ئافره‌تدا كه‌ ئه‌و جۆره‌ حه‌پانه‌ به‌كارده‌هێنن، 1-5 ئافره‌تیان تووشی جه‌ڵته‌ ده‌بن، و جه‌ختیكردۆته‌وه‌ ئافره‌تان ده‌بێت له‌ژێر ڕێنمایی پزیشكدا ئه‌و حه‌پانه‌ به‌كاربهێنن.

ئه‌م بابه‌ته 3728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.