زۆرترین خوێنراو
 
Loading
كۆنسێرتێكی به‌ 50 هه‌زار دۆلاره‌
PM:09:37:16/04/2012
خه‌ندان- ئیلاف

هونه‌رمه‌ندی لوبنانی‌ ئه‌لیسا، كۆنسێرتێك له‌ جه‌زائیر رێكده‌خات و بڕی 50 هه‌زار دۆلاریش وه‌ك مه‌رج بۆ ئه‌و كۆنسێرته‌ داده‌نێت، هاوكات زۆرێك له‌ توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ جه‌زائیر، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ غه‌درێك ده‌زانن كه‌ له‌ هه‌ژارانی‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌كرێت، له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ هه‌ندێكی‌ تر له‌ جه‌زائیرییه‌كان پێیانوایه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ ئه‌لیسا جێگه‌ی‌ خۆیه‌تی‌.

بڕیاره‌ به‌بۆنه‌ی‌ یادی 50 ساڵه‌ی‌ سه‌ربه‌خۆیی جه‌زائیره‌وه‌، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ 2ی ته‌مموزدا، ئه‌لیسا ئه‌و ئاهه‌نگه‌ بگێڕێت.

شه‌وه‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ له‌ ستادیۆمی‌ عه‌قید شابۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌ 20 هه‌زار كه‌س ده‌گرێت.

چالاكوانان له‌سه‌ر فه‌یسبوك ده‌ڵێن، جه‌زائیر وڵاتێكی‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ خه‌ڵكی‌ هه‌ژار، یه‌ك كیلۆ په‌تاته‌ به‌ 100 دیناری جه‌زائیرییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ نابێت گه‌ل بۆ تێركردنی‌ ئه‌لیسا برسیی ببێت.

هاوكات ژماره‌یه‌ك له‌هاوڵاتیانی‌ شاری عه‌ناب ئه‌وه‌یان خستۆته‌ڕوو، گه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌، بدرێته‌ ئه‌لیسا، ئه‌وا ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ده‌ده‌نه‌ به‌ر ته‌ماته‌ و هێلكه‌.








ئه‌م بابه‌ته 7151 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.