زۆرترین خوێنراو
 
Loading
حاكم قادر روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی قایمقامی سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه‌
PM:02:53:15/04/2012
حاكم قادر
خه‌ندان ـ

نووسینگه‌ی تایبه‌تی حاكم قادر، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ "خه‌ندان" نێردراوه‌، ئه‌وه‌ دەخاته‌ڕوو، كه‌ ده‌ستگیركردنی زانا حه‌مه‌ ساڵح به‌ بڕیاری دادگا بووه‌. راشیده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هیوادارن له‌ رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ ئیجرائاتی یاسایی له‌ هۆكاری گیانله‌ستدانه‌كه‌ی بگیرێته‌به‌ر.

ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:

سەبارەت بە رووداوی گیان لەدەستدانی زانا حەمە ساڵح قایمقامی قەزای سلێمانی، وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی ئەو رووداوە جێگەی داخە، بەڵام دەستگیركردنی كۆچكردوو بە بڕیاری دادەوەر و یاسا بووە، چونكە گرتن و زیندانیكردن تەنها لە دەسەڵاتی یاسادایە و بڕیاری دادەوەرو كەیسەكانیش لە ژێرچاودێری داواكاری گشتیدان وەك كەیسی هەر گیراوێكی تر. یاسا و دادوەریش سەربەخۆن لە بڕیاردانی گرتن و دادگاییكردنیان.

هیوادارین لیژنەی لێكۆڵینەوە لە رووداوی گیانلەدەستدانی خوالێخۆشبوو دابنرێ و ئیجرائاتی یاسایی بكات.

ئه‌م بابه‌ته 15073 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.