زۆرترین خوێنراو
 
Loading
ئه‌ڤین ئاسۆ ده‌ركه‌وته‌وه‌
PM:08:32:11/03/2012
فۆتۆكان: تایبه‌ت به‌ خه‌ندان
خه‌ندان - ئاڤان فارس

دوای‌ دابڕانێكی‌ زۆر له‌ شاشه‌ی‌ تیڤی‌ و ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن، كچه‌ پێشكه‌شكار ئه‌ڤین ئاسۆ جارێكی‌ دیكه‌ ده‌ركه‌وته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌میانه‌ی‌ پێشكه‌شكردنی‌ شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی‌ هه‌ولێر، ئه‌ڤین ئاسۆ به‌ جلی‌ كوردییه‌وه‌ ده‌ركه‌وته‌وه‌ و پێشكه‌شكاری‌ سه‌ره‌كی‌ بوو.

به‌رنامه‌ی‌ فیستیڤاڵیش راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ كوردستان تیڤی‌ ده‌گوازرایه‌وه‌، ئه‌ڤین ئاماده‌ی‌ هیچ لێدوانێك نه‌بوو، به‌هۆی‌ سه‌رقاڵی‌ به‌ به‌رنامه‌ی‌ فیستیڤاڵه‌كه‌وه‌.

پێشتر ئه‌ڤین ئاسۆ له‌ كه‌ناڵ 4 و كۆڕه‌ك تیڤی‌ به‌رنامی‌ ژن و ژیانی‌ پێشكه‌ش ده‌كرد، ماوه‌یه‌كه‌ له‌ شاشه‌ی‌ ئه‌و دوو كه‌ناڵه‌ ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ و دوور كه‌وتووه‌ته‌وه‌، هه‌واڵی‌ ئه‌وه‌ش بڵاوبووه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ ئه‌و دوو كه‌ناڵه‌ ئه‌ڤین ئاسۆ و ئارامۆی‌ هاوڕێی‌ دوورخراونه‌ته‌وه‌.




ئه‌م بابه‌ته 25576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.