خه‌ندان-
ئه‌و خوێندنگا ده‌وڵه‌تییه
عیلم و په‌روه‌رده‌ی تیا نییه
بیناكه‌یان چوار ده‌وامی تری تیایه
زۆر مامۆستاشیان قاتییه
ئیداره‌كه مۆده‌ی كۆنه و
ته‌له‌به‌كه‌ش ئه‌غڵه‌بی جار فه‌وزه‌وییه
هه‌ر خه‌ریكی (جێڵ) و راپی سیاسییه
كه‌چی ئه‌ڵێن سیستمه‌كه سویدییه
ئه‌مه سوعبه‌ت نه‌بێ چییه!
له‌گه‌ڵ رێزما بۆ ته‌ربییه
+++
له مه‌كته‌بی نمونه‌یی ئه‌وروپییشا
سمێڵمان رۆی له‌پای ریشا
شه‌ڕی خاچ و مناره‌یه
هه‌موو شتێك هه‌ر پاره‌یه
تێكه‌ڵبونی هه‌رزه‌كاره
لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌فكاره
حه‌مه ئه‌كه‌ن به ئۆلیڤه‌ر
ئه‌یخه‌نه سه‌ر دینی میسته‌ر
وه‌زاره‌تیش ئاگای له هینی خۆی نییه
ئه‌مه مه‌ئسات نه‌بێ چییه!
له‌گه‌ڵ رێزما بۆ ته‌ربییه
+++
له‌ولاشه‌وه قارداشه‌كانی سه‌رومان
مه‌كته‌ب ئه‌كه‌ن به ریكلامخانه بۆ ئیخوان
مناڵ هێشتا ته‌واو زمانی نه‌پژاوه
(ئه‌لقاریعه)ی پێ ده‌رخ ئه‌كه‌ن
ئۆغڵۆ ئۆغڵۆ مێشكی ئه‌به‌ن
چل (قول وه‌ڵڵا) پێنج ده‌ره‌جه‌ی سه‌ری ساڵه
دوعا به كوردی به‌تاڵه
نوێژ له پۆلا به فۆنه‌تیكی توركییه
ته‌ئریخ هه‌بێ هه‌ر هی ئه‌وه‌ی عوسمانییه
بۆ خوێی چێشتیش
حوكمه‌ت چاودێرێكی نییه
ئه‌مه فه‌شه‌ل نه‌بێ چییه!
له‌گه‌ڵ رێزما بۆ ته‌ربییه
د.شیركۆ عبدالله
5/3/2012
له‌كوردستانی نوێوه.....