زۆرترین خوێنراو
 
Loading
حه‌وته‌م سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆچی دوایی كرد
AM:09:13:10/05/2015
خه‌ندان ـ

حه‌وتەم سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ ته‌مه‌نی 89 ساڵیدا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌نقه‌ره‌ كۆچی دوایی كرد.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، به‌هۆی ته‌مه‌نه‌ زۆره‌كه‌یه‌وه‌ كه‌نعان ئه‌فرن، حه‌وته‌م سه‌رۆك كۆماری توركیا زۆربه‌ی ئه‌ندامانی له‌شی له‌كاركردن وه‌ستاوه‌ و له‌ ئادیمیای پزیشكیی سه‌ربازی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت خراوه‌ته‌ ژێر چاودێریی ورده‌وه‌، دوێنێ شه‌ممه‌ش له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ كۆچی دوایی كردووه‌.

كه‌نعان ئه‌فرن له‌ ساڵی 1917 له‌ ناوچه‌ی مانیسا-ی خۆرئاوای توركیا له‌دایكبووه‌ و دواناوه‌ندیی سه‌ربازیی له‌ ناوچه‌ی (مال ته‌په‌) ته‌واوكردووه‌ و ساڵی 1938 خوێندنگای سه‌ربازیی وشكانیی بڕیووه‌ و دواتر له‌ ساڵی 1949 بڕوانامه‌ی ئه‌كادیمیای سه‌ربازیی به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌ماوه‌ی ئه‌ركی سه‌ربازییدا، كه‌نعان ئه‌فرن، زۆرێك له‌ پۆسته‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ سوپا و هێزی وشكانیی توركیا هه‌بووه‌ و له‌ 7ی ئازاری 1978 پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتیی سوپای پێدراوه‌.

له‌ كوده‌تاكه‌ی 12ی ئه‌یلولی 1980، ئه‌فرن سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌ده‌ست و له‌و راپرسییه‌ی كه‌ له‌ 7ی تشرینی دووه‌می هه‌مان ساڵدا كرا، ئه‌فرن دوای دوو رۆژ له‌ راپرسییه‌كه‌ به‌ ره‌سمی بووه‌ سه‌رۆك كۆمار و تا 9ی تشرینی دووه‌می 1989 له‌ پۆسته‌كه‌یدا مایه‌وه‌.



ئه‌م بابه‌ته 3838 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2015. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.