زۆرترین خوێنراو
 
Loading
سه‌رۆكی هه‌رێم: ئاواره‌كان و جه‌نگی‌ داعش بارگرانی‌ زۆریان له‌سه‌ر هه‌رێم دروستكردووه‌
PM:06:08:06/05/2015
خه‌ندان-

مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند، ژماره‌ی‌ په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێكی‌ نه‌خوازراو،  به‌هۆی‌ جه‌نگی‌ دژ به‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ "داعش"وه‌، جه‌ختی‌ له‌سه‌ر درستبوونی‌ بارگرانییه‌كی‌ زۆر له‌سه‌ر هه‌رێم كرده‌وه‌.

بارزانی‌ له‌ میانی‌ پانێڵێك له‌ ناوه‌ندی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئه‌تڵه‌نتیك رایگه‌یاند: "ژماره‌ی‌ ئاواره‌و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ناچاوه‌ڕوانكراون و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌دا رێژه‌ی‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ ناوخۆ تێده‌په‌ڕێنن، ئاماژه‌ی‌ به‌ میواندریی‌ هه‌رێمیش كرد بۆ هه‌زاران ئاواره‌ی‌ سوریا.

سه‌رۆكی هه‌رێم وتیشی‌: "جه‌نگی‌ دژ به‌ داعش، تێچووی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ و بارگرانی‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێم و گه‌لی‌ كورد دروست كردووه‌، بۆیه‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ پێویستییان به‌ چه‌كی‌ زیاتره‌ تا بتوانن، مه‌ترسییه‌كانی‌ ئه‌و گروپه‌ توندڕه‌وه‌، بنه‌بڕبكه‌ن.

هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ كۆشكی‌ سپی‌ چاوی‌ به‌ باراك ئۆباما سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا كه‌وت له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ نێوانیاندا، ئۆباما ستایشی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كرد كه‌ وه‌ك هاوپه‌یمانێكی‌ سه‌ره‌كی‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ به‌شداریی‌ له‌ جه‌نگی‌ دژ به‌ داعشدا كردووه‌.
 

پ.ز


ئه‌م بابه‌ته 952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2015. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.