خه‌ندان – لێپرسراوی ده‌ستەی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند: كه رێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه و جیاوازیشیان هه‌یه.
ئه‌مشه‌و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌ستەی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌میانه‌ی دیدارێكی تایبه‌تدا له كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێنی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، وتی: "رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی و پارتی زه‌روره‌تی بابه‌تی هێناویه‌تییه ئاراوه، نه‌ئاره‌زووی ئێمه‌ی ئه‌وسای یه‌كێتی بوو پێش جیابوونه‌وه‌ی گۆڕان، نه‌ئاره‌زووی پارتی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، هه‌لومه‌رجێك له ناوچه‌كه، له عیراق له كوردستان، ململانێی و كێشمه‌كێشمه‌كان، ئه‌م زه‌روره‌ته‌ی خولقاند".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه گه‌ر رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نه‌بووایه و پارتی و یه‌كێتی ناكۆكبوونایه و له‌سه‌ر هه‌موو شتێك له‌یه‌ك دووربكه‌وتنایه‌ته‌وه كاریگه‌ری خراپی بۆسه‌ر بارودۆخی كورد له عیراق و كوردستان ده‌بوو.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی له كۆبوونه‌وه‌دا سێ جار ده‌ستخۆشی لێكردووه له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی له‌باره‌ی بوونی لاسه‌نگی یه‌كێتی و وتی: "من نه‌توانم دڵی یه‌كێتی رازیبكه‌م بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگی، چۆن ده‌توانم دڵی ئۆپۆزسیۆن رازی بكه‌م".
مه‌لا به‌ختیار روونیشیكرده‌وه كه لاسه‌نگییه‌كان له وه‌زاره‌ته‌كاندایه، "ده‌زانین هه‌ڤاڵانی پارتی له كۆیه تا گه‌رمیان غه‌دریان لێكراوه و وه‌كو پێویست له پۆسته‌كاندا نین، ئێمه‌ش له هه‌ولێر و دهۆك غه‌درمان لێكراوه و وه‌كو پێویست له پۆسته‌كاندا نین، نیگه‌رانییه‌كانمان له وه‌زاره‌ته‌كاندایه و به‌پێی ئامارێكی لای ئێمه یه‌كێتی وه‌زعی زۆر لاسه‌نگه و ئه‌مه نیگه‌رانییه‌كی زۆری لای لایه‌نگرانمان دروستكردووه به‌تایبه‌تی له هه‌ولێر و دهۆك".
لێپرسراوی ده‌ستەی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه گه‌ر لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن گره‌نتی ده‌ده‌ن كه هه‌وڵ بۆ ده‌سه‌ڵات ناده‌ن، رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.
وتیشی: "رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی ته‌نها په‌یوه‌ندی به كوردستانه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به عیراقه‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندی به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندی به ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی و دۆزی كورستانه‌وه هه‌یه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ پارتی رێكه‌وتنیان هه‌یه و جیاوازیشیان هه‌یه، جیاوازن له سۆسیال دیموكراتدا "په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی پارتی سه‌دا 70 جیاوازه له په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی یه‌كێتی، له‌سه‌ر عه‌لمانیه‌ت و دیموكراتی و پرۆژه‌ی مه‌ده‌نی و مافی ژن و ئازادی و لیبراڵیه‌ت جیاوازن".
وتیشی: پارتی ستراتیژی خۆی هه‌یه و بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیار و ناسراوی تیایه كه بنه‌ماڵەی بارزانییه.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه خۆیان له پارتی پێ نه‌ته‌وه‌ییتره و یه‌كه‌مین حزبن كه له دامه‌زراندنه‌وه وتوویانه "ئه‌ركه‌كانی سیاسی دیموكراسی ئێمه دوو پایه‌ی هه‌یه پایه‌یه‌كی خه‌باته له پێناوی دیموكراسی له‌و وڵاتانه‌ی كه كوردستانی به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه، پایه‌كه‌ی تریشی په‌یوه‌ندی ئۆرگانیكیی به‌شه‌كانی كوردستانه له پێناوی چاره‌نووسی هاوبه‌شدا"، وه‌كو یه‌كێتی نیشیتمانی كوردستانیش باوه‌ڕیان به‌وه‌یه رۆژێك له رۆژان ببنه ئۆپۆزسیۆن.
ئاشكراشیكرد كه له‌ئێستادا گفتوگۆده‌كه‌ن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا لێكدابڕانی ته‌واوه‌تی حیزب له حكومه‌ت ته‌ندروسته، دابڕانێكی زۆر هه‌یه و چی بكه‌ن بۆ بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست بێ ئه‌وه‌ی حزب هه‌یمه‌نه‌ی به‌سه‌ر حكومه‌تدا هه‌بێت و ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانیكیی هه‌بێت.
روونیشیكرده‌وه كه نه‌رم نه‌رم ئه‌و پرۆژه‌ی چاكسازییه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن كه له كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی خستوویانه‌ته‌ڕوو و په‌له‌یان نییه، وتیشی: پاكسازی و چاكسازی و سیسته‌م گۆڕین پرۆسه‌یه‌كی مێژووییه و ده‌خایه‌نێت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه شه‌رعییه‌تی شۆڕشگێڕی فه‌رز ناكرێت، له زیهنیه‌تی خه‌ڵك و حساباتی مێژوویی فه‌رامۆش ناكرێت و به شه‌رعییه‌تی ئینتیخابی له ده‌سه‌ڵاتدان.
سه‌باره‌ت به پرسیارێكی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه كه وتی: له ناوچه‌كه‌دا شۆڕشگێڕه‌كان ده‌كه‌ون، مه‌لا به‌ختیار وتی: "له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا شۆڕشگێڕ نه‌كه‌وتووه، حاكم و سیسته‌م كه‌وتووه".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، لێپرسراوی ده‌ستەی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی وتی: "په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه نه‌باشه و نه‌خراپه، نه‌باشه به‌ومانایه‌ی كه كۆبوونه‌وی پێنجقۆڵی نه‌گه‌شت به ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆ، نه‌خراپیشه كه نه‌گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی سه‌ره‌تا و كێشه و فه‌وزا و ته‌فاهوم له‌نێوانماندا نه‌مابێت و له‌ناوه‌ڕاستی رێگاداین له‌گه‌ڵیاندا، ئه‌م ناوه‌ڕاستی رێگایه یان ده‌توانین گفتوگۆكانمان ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه، یان واده‌مێنین و تۆزێكیش باشتر ده‌بین تا ده‌گه‌ینه هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان له مانگی نۆدا".
دووپاتیشیكرده‌وه كه "لایه‌نگری ئه‌وه‌ین كه به ئارامی په‌یوه‌ندیمان بمێنێته‌وه و گفتوگۆ به‌رده‌وامبێت له‌نێوانماندا، پێموایه ده‌گه‌ینه نه‌تیجه ئه‌گه‌ر نیه‌تی چاره‌سه‌ر و رێكه‌وتن هه‌بێت".
ئاشكراشیكرد كه ئۆپۆزسیۆن بڕیاری رێككه‌وتنی نییه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی ئیش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكان و وتووێژ، پرۆژه و پرۆژه‌كاری، ململانێكانی راگه‌یاندن، كێشه و ره‌خنه‌كانی كه هه‌یه هه‌مووی كۆبكاته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن كه مافی خۆشیه‌تی.