خه‌ندان، ئاڤان فارس ـ
ئه‌یام ئه‌كره‌م، له‌دایكبووی ساڵی 1967، ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی شاری موسڵه، له‌ساڵی 1988 په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی ته‌واوكردووه، شه‌مۆ ناوه هونه‌رییه‌كه‌یه‌تی، له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ خه‌ندان شه‌مۆ خۆشحاڵیی خۆی ده‌رده‌بڕێت كه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی خه‌ندان ده‌داته‌وه، له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه په‌یامێك ئاڕاسته‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ده‌كات به‌تایبه‌ت له سلێمانی، به نیگه‌رانیشه‌وه ده‌ڵێت:" واز له هونه‌ر ده‌هێنم".
خه‌ندان: چۆن بوو بواری هونه‌ریت هه‌ڵبژارد، كێ هانده‌رت بوو؟
شه‌مۆ: ماڵه‌وه زۆر هانیان دام، چونكه لاسایی زۆربه‌ی ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه‌كانم ده‌كرده‌وه، ماڵه‌وه ده‌یانوت تۆ له عه‌بدولسه‌لام نابووس ده‌چیت، بۆیه بڕیارمدا بچمه په‌یمانگا به‌شی شانۆ، له هه‌ولێر په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان نه‌بوو، رۆشتمه موسڵ بۆ خوێندنی شانۆ، له په‌یمانگا په‌ره‌م به تواناكانم دا له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده به‌تواناكانی ئه‌وكاته ده‌بوومه كۆمبارس، (ئه‌مه‌ل ته‌ها، هه‌نا محه‌مه‌د) تیپی شانۆیی ره‌واد، یه‌كێك بوو له تیپه به‌ناوبانگه‌كان من كارم له‌گه‌ڵ كردوون، من هه‌میشه له وانه كردارییه‌كان پله‌ی باشترینم هه‌بوو، دوای په‌یمانگا، گه‌ڕامه‌وه هه‌ولێر‌و بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی 1992–1993 ده‌رهێنانم بۆ ده‌قێكی برێخت كرد، به‌ناوی (ده‌ستوورو ده‌رهاوێشتن)، به‌ڵام نه‌مزانی هونه‌ر لێره گرنگ نییه، كه‌س هاوكاریی نه‌كردم، سه‌د دینارم له خاڵۆژنێكم قه‌رز كرد بۆ ئه‌و شانۆیه، مردیش نه‌مدایه‌وه، هاندان نه‌بوو.
خه‌ندان: به كام كاری هونه‌ریی له‌ناو جه‌ماوه‌ر ناسرایت؟
شه‌مۆ: له شانۆی حوكمی قه‌ره‌قووش، ده‌رهێنانی (ته‌ڵعه‌ت سامان) له‌ساڵی 1992 ناسرام و جه‌ماوه‌رم هه‌بوو، پاشان له درامای كه‌وه‌كانی قه‌ره‌چووخ، كه رۆڵه‌كه‌م ته‌نیا دوو چركه بوو زیاتر ده‌ركه‌وتم، دواتر ده‌ستم به كاری شانۆكرد، ده‌رهێنه‌ر نه‌ما من به‌شداریی له‌گه‌ڵ بكه‌م.
خه‌ندان: له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌م هه‌موو رۆڵه‌ت پێده‌درا؟
شه‌مۆ: زۆبه‌ی ده‌رهێنه‌ره‌كان ده‌یانوت ئه‌و هونه‌رمه‌نده له كۆمێدیا كه‌س ده‌رهه‌قی نایه‌ت، من ئه‌وكاته ژنم نه‌هێنابوو بیرم له پاره نه‌ده‌كرده‌وه، به‌ڵام كه ژیانی هاوسه‌ریم پێكهێنا بیرم له ده‌ستكه‌وت كرده‌وه.
خه‌ندان: بۆچی ده‌ڵێن شه‌مۆ له هه‌ولێر هاوتای نییه، تۆ له هه‌ولێر یه‌كسانیت به كۆمێدیا؟
شه‌مۆ: من ئه‌كادیمیم به ده‌ستبه‌تاڵی نه‌هاتوومه‌ته ناو كۆمێدیا، من نه‌بوونی وایكرد له هه‌ندێك كات به‌شداریی ریكلام‌و سیدی بازاڕیی بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت ببمه خاوه‌نی ئۆتۆمبێلێك، به‌شداریی هه‌موو كارێك بكه‌م، ئه‌گینا من ئه‌كادیمیم من ده‌زانم كۆمێدیا چییه.
خه‌ندان: په‌شیمانیی له كاره بازاڕییه‌كانت؟
شه‌مۆ: ئه‌روه‌ڵڵا، ئه‌وه‌نده په‌شیمانم كه بێتاقه‌تم ده‌كات، ئه‌گه‌ر شانۆ بژێویم دیار بكات، هه‌رگیز په‌نام بۆ ئه‌و كارانه نه‌ده‌برد، له زۆربه‌ی كاره‌كان رۆڵی سه‌ره‌كیم هه‌بووه، كه‌چی پاره‌یه‌كی كه‌م دراوه به من.
خه‌ندان: ده‌ڵێن بانگهێشتی زۆرت له ولاَتانی ده‌ره‌وه بۆ دێت، به‌ڵام ناڕۆێت، بۆچی؟
شه‌مۆ: به‌ڵێ به‌به‌رده‌وام بانگهێشتم بۆ دێت، به‌لاَم توانای داراییم لاوازه ناتوانم بڕۆم، ئێستا بانگهێشتی ئه‌مریكام بۆ هاتووه ناتوانم بچم، حه‌وت ساڵ پێش ئێستا له فێستیڤاڵی كان بانگكرام نه‌متوانی بڕۆم.
خه‌ندان: به‌شداریی چه‌ند فیلمی سینه‌ماییت كردووه؟
شه‌مۆ: كورد بۆ خۆی شه‌ش تا حه‌وت فیلمی سینه‌مایی هه‌یه، من به‌شداریی سێ فیلمی سینه‌ماییم كردووه، ئه‌وانیش (كیلۆمه‌تر زیرۆ، گه‌ڕانه‌وه بۆ غوبار، سرته له‌گه‌ڵ با)، من گله‌ییم هه‌یه، ئه‌م فیلمانه نمایش نه‌كراون بۆ بینه‌ری كورد.
خه‌ندان: پێشنیازی تازه‌ت پێنه‌گه‌شتووه بۆ به‌شداریكردن له فیلمی دیكه؟
شه‌مۆ: وه‌ڵاهی ئێستا ملیۆنێكم بده‌نێ به‌شداریی ناكه‌م.
خه‌ندان: بۆچی؟
شه‌مۆ:فێڵم لێده‌كه‌ن به به‌رده‌وامی، من زۆر ماندووم، كه‌س رێزی هونه‌ر ناگرێت.
خه‌ندان: وازت هێناوه؟
شه‌مۆ: ئیشالله واز ده‌هێنم، جارێكی‌تر نامبیننه‌وه، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م مووچه‌كه‌م زیاد بكات دوای ئه‌وه جگه له چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هیچ كارێكی دیكه نه‌كه‌م.
خه‌ندان: ماهیر حه‌سه‌ن چۆن ده‌بینی؟
شه‌مۆ: من ماهیر حه‌سه‌نم زۆر خۆشده‌وێت زۆر، له‌به‌رئه‌وه‌ی به هه‌موو ماناكان هونه‌رمه‌نده، كارێكمان به‌یه‌كه‌وه كردووه، كۆپی گیان، ئه‌گه‌ر به‌رنامه هه‌بێت حه‌زده‌كه‌م، چاوی ماهیر حه‌سه‌ن ماچ ده‌كه‌م، پێیده‌ڵێم به‌رده‌وام به، به‌ڵام ده‌رفه‌تم كه‌مه، بۆ به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌ش داوام لێكراوه نه‌متوانیوه به‌شدار بم.
خه‌ندان: بینه‌ری زۆرت له سلێمانی هه‌یه، چیت پێیه بۆ ئه‌وان؟
شه‌مۆ: میله‌تێكی رۆشنبیرن، هونه‌ریان خۆشده‌وێت، هه‌ستده‌كه‌م ئه‌وان زیاتر هونه‌ریان خۆشده‌وێت.
خه‌ندان: له‌گه‌ڵ ریكلام به‌رده‌وام ده‌بیت؟
شه‌مۆ:ریكلامی ئێره سه‌ركه‌وتوو نییه، رێز له توانای هونه‌ریت ناگرن‌و هونه‌ریی نییه، هه‌ر سه‌ره‌تا باسی پاره ده‌كه‌ن، بڕه‌كه‌شیان زۆركه‌مه.
خه‌ندان: بیرت له گۆرانی وتن نه‌كردووه‌ته‌وه؟ شه‌مۆ: تۆبه من گۆرانی ناڵێم، ته‌نیا جارێك له كوردسات گۆرانیم وت، ده‌نگم خۆش‌بوو، ته‌نیا ئه‌و رۆژه ده‌نگم خۆش‌بوو، ئه‌گینا هه‌رگیز نه‌مزانیوه ده‌نگم خۆشبێت.
خه‌ندان: به چ كار‌و به‌رهه‌مێكی خۆت زۆر پێكه‌نیویت؟
شه‌مۆ: خۆشترین شتێك كه زۆر پێ پێكه‌نیوم، درامایه‌ك بوو به‌ناوی (تۆ بڵێی وابێت) دوو مانگ كاری وێنه‌گرتنی بۆ كرا، نه‌مزانی چی بوو، دوو مانگ پێكه‌نیم، دواجار نه‌مزانی چی ده‌رچوو، پاره‌یه‌كی زۆریشی تێدا خه‌رجكرابوو.
خه‌ندان: به ده‌ستخۆشی كێ خۆشحاڵ ده‌بیت؟
شه‌مۆ: به ده‌ستخۆشیه‌كانی م.هیوا سوعاد، ناسر ره‌زازی بڵند، زه‌كه‌ریا، كه‌مال محه‌ممه‌د، ئه‌وانه هه‌مووی له رێگه‌ی كاره‌كانه‌وه ناسیومن، ده‌ستخۆشیه‌كانیان دڵخۆشم ده‌كه‌ن.
خه‌ندان: له كلیپێكی گۆرانیدا به‌شداریت، دوای ئه‌وه بۆ به‌رده‌وام نه‌بوویت؟
شه‌مۆ: به‌رله وێنه‌گرتن به كاتژمێرێكیش له‌م كاره په‌شیمان بوومه‌وه، به‌ڵام دواتر ناچاركرام به‌شداریی بكه‌م، به‌هۆی منه‌وه گۆرانییه‌كه ناسرا، له‌به‌ر جلوبه‌رگی كچه‌كه لام جوان نه‌بوو، كێشه‌ی زۆریشی بۆ دروست كردم، زۆر گۆرانیبێژی دیكه داوایانكرد به‌شداربم، به‌ڵام ره‌تم كردنه‌وه.
خه‌ندان: زۆر تووڕه‌ی له هونه‌رو كاره‌كه‌ت بۆچی؟
شه‌مۆ: هونه‌ر هه‌مووی بۆته پاره، منیش پاره‌ی زۆرم هه‌بێت به دادپه‌روه‌ری دابه‌شی ناكه‌م، په‌شیمانم كه هونه‌رمه‌ندم،
له منداڵیه‌وه حه‌زم له‌و بواره بووه، ئه‌گینا كارێكی دیكه‌م ده‌كرد.
خه‌ندان: گله‌ییت له راگه‌یاندنه‌كان چیه؟
شه‌مۆ: راگه‌یاندن وای راگه‌یاندن، رۆژێك گۆڤارێكم بینی دیمانه‌ی منی بڵاوكردبوویه‌وه هه‌ر خۆی پرسیاری نووسیبوو خۆشی وه‌ڵامی دابوویه‌وه، ته‌نیا وێنه‌كانی هی من بوو ئه‌گینا قسه‌كانی هه‌مووی خۆی بوو، ره‌نگه ئه‌مه دوایین دیدارم بێت، به‌ڵێنیشم دابوو دیمانه نه‌كه‌م، به‌ڵام "خه‌ندان" چاومانه.
خه‌ندان: فه‌یسبووك به‌كارده‌هێنی؟
شه‌مۆ: خۆم به‌كاری ناهێنم، سێ كه‌س بۆم به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، به‌لاَم هه‌ندێ كات خۆشم سه‌یری ده‌كه‌م.