خه‌ندان – سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: داخوازییه‌كانی كورد له وتوێژه‌كانیدا له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی تردا بۆ به‌هێزكردنی عیراقه به تایبه‌تی له رووی ده‌ستوورییه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌لاحه‌دین پێشوازیی كرد له كریسته‌فه‌ر هێل باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندێكی باڵای باڵیۆزخانه.
له دیدارێكدا دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق تاوتوێ كران و ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق له ئارادان و هه‌ڵوێستی قه‌واره و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان خرانه‌ڕوو.
سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خسته‌ڕوو كه پێكهێنانی حكومه‌تێكی شه‌راكه‌تی نیشتیمانی فراوانه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌وافوق و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و حكوومه‌تێك كه هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق تیایدا به‌شداربن.
ته‌ئكیدیشی له‌وه كرده‌وه كه داخوازییه‌كانی كورد له وتوێژه‌كانیدا له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی تری عێراق بۆ به‌هێزكردنی عیراقه به تایبه‌تی له رووی ده‌ستوورییه‌وه .
له لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه له ده‌رفه‌تێكی نزیكدا شاندێكی باڵای كۆشكی سپی سه‌ردانی به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر میكانیزمی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.