خه‌ندان ـ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا تائێستا سوێندی یاسایی ده‌ست به‌كاربوونی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی نه‌خواردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بێ دینه، به‌وهۆیه‌شه‌وه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌یه‌وه رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی توند بووه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌ند مانگێك به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی جولیا گیلارد سه‌رۆك وه‌زیرانی تێده‌په‌ڕێت تا ئێستا سوێندی یاسایی نه‌خواردووه و باوه‌ڕی به رێوره‌سمی سوێندخواردن نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به‌دین نییه.
جولیا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: من بێ باوه‌رم و باوه‌ڕم به‌هیچ دینێك نییه و رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكایه‌تیش به بێ‌مانا ده‌زانم.
وتیشی: "ئه‌وه باوه‌ڕی خۆمه و دڵنیاشم كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تی وڵات ناكات، ره‌نگه به‌هۆی بێباوه‌ڕییه‌كه‌مه‌وه چه‌ند كه‌سانێكی دیندار له‌گه‌ڵمدا نه‌بن، رێزم بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه".
جولیا گیلاردی ته‌مه‌ن 49 ساڵ یه‌كه‌م ژنه كه ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران له ئوسترالیا.