خه‌ندان - سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كرده‌وه: "عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"رایگه‌یاندووه: كه به‌بێ بوونی دانووستاندن و دیالۆگ، پرسی كورد چاره‌سه‌ر ناكرێت".
ئۆجه‌لان جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه "توانای هه‌یه هێزه چه‌كداره‌كانی "په‌كه‌كه" له‌شوێنێكی دیاریكراو و له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا كۆبكاته‌وه".
سه‌رۆكی "په‌كه‌كه"، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، له چاوپێكه‌وتنی هه‌فتانه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره تایبه‌تییه‌كانی له گرتووخانه‌ی دوورگه‌ی ئیمڕاڵی، جه‌ختی كردبووه‌وه كه پرسی كورد له په‌رله‌مانی توركیا چاره‌سه‌رده‌كرێت و به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان پێویسته دان به پرسی كورددا بنێن و دواتر، له په‌رله‌ماندا كۆمیسیۆنێكی تایبه‌ت به‌ناوی "كۆمیسیۆنی به‌دواداچوونی راستییه‌كان" دابمه‌زرێنن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ده‌نگوباسی "فورات"، ئۆجه‌لان وتویه‌تی: "ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه، هه‌نگاوێكی گرنگن بۆ ڕێگه‌چاره‌ی دیموكراسی، بۆیه له توانامدا هه‌یه هێزه چه‌كداره‌كانی "KGK"و "PKK" له شوێنێكی دیاریكراو و له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆ بكه‌مه‌وه و به‌و شێوه‌یه، واده‌ی پرسی ئاشته‌وایی فراوانتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر رێگه‌شم پێ بدرێت ده‌توانم به‌ڵێنه‌كانم جێبه‌جێ بكه‌م".
ئۆجه‌لان هه‌روه‌ها، وتی: "له ئه‌گه‌ری نه‌بوونی هیچ جۆره ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، ئه‌وسا كێشه‌ی وه‌ك ئینه‌گۆل و دۆرتیۆل له ناوچه‌كانی تریشدا سه‌رهه‌ڵ ده‌دات".
وتیشی: "پێشتر ئاماژه‌م به‌وه كردبوو كه پێكدادانه‌كان تا ناو شاره‌كان درێژه‌ی پێ ده‌درێت، ئه‌وكات، وتیان ئاپۆ ده‌ستی به هه‌ڕه‌شه كردووه، من ته‌نیا شیكاری رووداوه‌كان ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ئاسایی رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو نه‌دۆزیته‌وه، گومان له‌وه‌دا نییه پاڵه‌په‌ستۆی جه‌ماوه‌ری سه‌رهه‌ڵ ده‌داو پێكدادانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه".
سه‌باره‌ت به سازدانی كۆنفرانسی كورد له هه‌ولێر، ئۆجه‌لان وتی: "چه‌ند پێشنیازێكم هه‌یه، وه‌ك؛ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی نه‌ته‌وه‌یی، پێویسته ده‌سته‌یه‌كی راپه‌راندنی كاره‌كان له گشت بواره‌كانه‌وه دابنرێت بۆ پێكهێنانی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاری دیبلۆماسی. پێویسته جۆره هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌نێوان هێزه‌كانی به‌رگریكاردا هه‌بێ و میكانیزمێكی كارا جێبه‌جێ بكرێ تا دژ به یه‌كتر شه‌ڕ نه‌كه‌ن هه‌روه‌ك پێشتر كرا، بگره پێویسته ئاگاداری یه‌كتر بن، كات كاتی یه‌كگرتنه، له دنیا زۆر نموونه‌ی یه‌كگرتن هه‌یه، پێویسته سوودی لێ وه‌ربگیرێت".