خه‌ندان – سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ناوچه‌ی بارزان نیشانه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه و مه‌ڵبه‌ندی شۆڕش بووه و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه هه‌ر كاتێك ریزه‌كانی كورد لێكترازاو بووبێت، دوژمنان زه‌فه‌ریان پێ بردوین، هه‌ر كاتیش یه‌ك بووبین ده‌ستكه‌وتی زۆرمان به‌ده‌ستهێناوه، یه‌ك هه‌ڵویستیمان گه‌یاندوینێتییه ئه‌م ئازادییه و حكومه‌ت و په‌رله‌مانمان هه‌بێت.
له وتارێكدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ناوچه‌ی بارزان و له یادی 27 ساڵه‌ی جینۆسایدكردنی بارزانییه‌كاندا پێشكه‌شی كرد، د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: " ئه‌مڕۆ لێره له (بارزان) كۆبووینه‌ته‌وه بۆ یاده‌وه‌رییه‌كی تاڵ و ئازاربه‌خش له مێژووی گه‌له‌كه‌مان، كه ئه‌ویش ڕۆژی شومی بێسه‌روشوێنكردنی 8 هه‌زار بارزانییه.
ئه‌مڕۆ 27 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌دا تێده‌په‌ڕێت، كه ڕژێمی به‌عس له به‌ره‌به‌یانی 31/ ته‌مموزی ساڵی 1983 به هێزێكی گه‌وره و به به‌شداری (حرسی جمهوری) په‌لاماری ئۆردوگای زۆره‌ملێی قوشته‌په و دواتر (به‌حركه و هه‌ریر و دیانا)ی دا و دڕندانه په‌لاماری هه‌موو ڕه‌گه‌زی نێرینه، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 14 بۆ 70 ساڵیدا بوو، له خێزانه‌كانیان جیاكرانه‌وه و به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار بران. ئه‌م مرۆڤه بێ چه‌ك و بێ دیفاعانه كه پێشتر له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ڕاگوێزرابوون و له‌و كه‌مپ و ئۆردوگا زۆره ملێیانه‌دا ئاماده كرابوون بۆ له‌ناوبردن".
سه‌رۆكی حكومه‌ت وتی: "تاوانی بێسه‌روشوێنكردنی 8 هه‌زار بارزانی و هاوكات بێسه‌روشوێنكردنی هه‌زاران كوردی فه‌یلی و دواتر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له هه‌ڵه‌بجه و سێوسێنان و گۆپته‌په و بالیسان و ده‌یان گوند و ناوچه‌ی تری كوردستان و ئه‌نفالكردنی 182 هه‌زار كه‌سی بێ‌تاوان له گه‌رمیانه‌وه تا بادینان، به‌رنامه و كاری به‌عس بوون بۆ جینۆسایدكردنی خه‌ڵكی كوردستان".
وتیشی: " كۆی ئه‌م تاوانه دژ به مرۆڤایه‌تیانه كه له قۆناغی جیاجیادا به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان و به تایبه‌ت له‌م ناوچه‌یه ئه‌نجامدراون، به پێش چاوی دونیا و ناوه‌نده‌كانی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی و جیهانی ئیسلامه‌وه ڕوویانداوه. هه‌ڵوێستی مرۆڤدۆستانه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تی و گه‌ل و ده‌وڵه‌تانه هیچ كات له‌بیر ناچنه‌وه كه دژی ئه‌م تاوانكارییانه، پشتیوانیان له گه‌لی كورد كرد و هه‌وڵیاندا بێده‌نگی جیهان به‌رانبه‌ر به قڕكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بشكێنن.! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕه‌خنه و گلله‌ییه‌كانمان هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بێت له وڵاتانی عه‌ره‌بی و دونیای ئیسلام و ده‌وڵه‌تان كه چاو و گوێچكه‌ی خۆیان داخستبوو له ئاستی ئه‌م تاوانانه و هاوار و نزای میلله‌تێكی چه‌وساوه".
روونیشیكرده‌وه " هه‌میشه دوژمنانی كورد ویستویانه ئه‌م ناوچه‌یه له‌سه‌ر نه‌خشه بسڕنه‌وه. له ڕووداوه‌كانی پێش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان و دواتریش زلهێزه‌كان و وڵاتانی ناوچه‌كه ویستویانه به سوتماككردنی كوردستان له بارزانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ن، چونكه بارزان ڕه‌مزی مقاومه‌ت و پێناسه‌ی شۆڕش و خۆبه‌ختكردنه له‌پێناوی ئازادی كوردستاندا".
وتیشی: "بارزان پشتیوانی له بزوتنه‌وه و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌كانی تری كوردستان كردووه. له پشتیوانی و هاوخه‌باتی شۆڕشی شێخ مه‌حمود بوون بۆ به‌شداری له كۆماری مهاباد شایه‌تی ئه‌و ڕاستییه‌ن كه تێكۆشه‌رانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، ڕابه‌ران و خه‌باتگێڕانی بارزان ئاماده‌ی هه‌موو قوربانییه‌ك بوون له‌پێناوی ئازادی گه‌له‌كه‌ماندا".
روونیشیكرده‌وه، "مێژووی دورودرێژی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان ئه‌و ڕاستییه‌ی بۆ سه‌لماندووین، هه‌ركات یه‌كێتیی ڕیزه‌كانی كورد، بزووتنه‌وه ڕزگاریخوازانه‌كه‌مان، لێكترازاو و پارچه‌پارچه بووبێت، دوژمنانمان زۆرتر زه‌فه‌ریان پێبردووین و گورزی كه‌مه‌رشكێنیان لێداوین. له به‌رانبه‌ردا هه‌ركات ده‌ستمان خستبێته ناو ده‌ستی یه‌ك و هاوكار و هه‌ماهه‌نگ كاری یه‌ك بووبین، له سه‌ركه‌وتن نزیكتر بووینه‌ته‌وه و ده‌ستكه‌وتی گرنگترمان بۆ میلله‌ته‌كه‌مان به‌دیهێناوه".
وتیشی: "هێزه سیاسییه‌كانی كورد له به‌ره‌ی كوردستانیدا یه‌كمان گرته‌وه، ڕاپه‌ڕینمان به‌رپاكرد. یه‌ك ئیراده‌یی خه‌ڵكی كوردستان له ڕاپه‌ڕین زامنی سه‌ركه‌وتنی ڕاپه‌ڕینی بۆ كردین، یه‌ك هه‌ڵوێستیمان گه‌یاندینییه ئه‌و ڕۆژه‌ی یه‌كه‌م ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنی ئازاد له كوردستان ده‌ستپێبكات، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی لێكه‌وته‌وه. ته‌جروبه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ش ده‌ریخست یه‌ك هه‌ڵوێستی پارتی و یه‌كێتیی و هێزه تێكۆشه‌ره‌كانی تری كوردایه‌تی و یه‌ك گوتاری جه‌نابی مام جه‌لال و جه‌نابی كاك مه‌سعود، كێشه‌ی ڕه‌وای میلله‌ته‌كه‌مانی برده قۆناغی زۆر گرنگه‌وه".
هه‌روه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت، سوپاسی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیشی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ڕۆژانێك ئه‌و تاوانه دژ به مرۆڤایه‌تیانه به‌رانبه‌ر به كورد ئه‌نجام ده‌دران و به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كان و ناوه‌نده‌كانی بڕیار وایكردبوو جیهان چاوی له ئاستیان بنوقینن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌شی زۆری وڵاتانی جیهان پشتیوانیمان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵماندا به‌شداری یاده‌وه‌ری ئه‌و ڕۆژانه ده‌كه‌نه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه "گرنگه ئه‌م ده‌رفه‌تانه، ئه‌م كرانه‌وه‌یه‌ی جیهان به ڕووی كوردا له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا بقۆزینه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌جیهانی ناساندنی تاوانی ئه‌نفال و بارزانیان و هه‌ڵه‌بجه وه‌ك جینۆساید. له ئاستی ناوخۆشدا كاربكه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگا له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان".
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی سیاسی عیراقیش، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: گرفتی پێكهێنانی حكومه‌ت گه‌یشتۆته قۆناغێك، كاریگه‌رییه‌كانی زیان به ئێمه ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه ئه‌و ده‌سكه‌وتانه وابه‌سته‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی عیراقه و ناكرێت به‌هۆی ئارامیی هه‌رێمه‌وه پشتگوێی بخه‌ین، چونكه هه‌موومان به‌شدارین له‌پرۆسه‌ی سیاسی عیراقدا..
وتیشی: "ده‌بێ پێكه‌وه له‌گه‌ڵ عیراق پارێزه‌ری ده‌سكه‌وته‌كان بین، لێره‌شه‌وه، په‌یامێك بۆ كۆمسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌نێرین كه پێویسته پشتگیری بڕیاری دادگای تاوانه‌كان بكه‌ن تا ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به كورد كراوه، به‌جینۆساد بناسرێت و به‌ڵێن وه‌رگیرین له‌كۆمیسیۆنی تایبه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه جارێكی تر دووچاری ئه‌و كاره‌ساتانه نه‌بینه‌وه.