خه‌ندان ـ ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه شاری هه‌كاری له كوردستانی توركیا ئۆتۆنۆمی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن و ناوی 11 گه‌ڕه‌ك ده‌گۆرن و رێگه له‌هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا ده‌گرن بێنه ناوچه‌كه‌یان و خۆیان پاسه‌وانی خۆیان ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فورات، دوێنێ شه‌و گه‌نجانی ناوچه‌ی یوكه‌سكۆڤای سه‌ربه شاری هه‌كاری ئۆتۆنۆمی ناوچه‌كه‌ی خۆیان راگه‌یاند و ناوی 11 گه‌ڕه‌كی ناوچه‌كه‌یان گۆڕی بۆ ناوی كوردی. گه‌نجه‌كان به‌ناوی "هێزی پاراستنی ناوخۆی گه‌ڤه‌ر" ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌یاندا گرت و پارتی ئاشتی و دیموكراتی "به‌ده‌په"ش نه‌یتوانیوه بڵاوه‌یان پێ بكات و هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ن كه به‌ره‌و وانیش هه‌نگاوی خۆیان فراوان بكه‌ن.
راگه‌یاندنی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی یۆكه‌سكۆڤا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سوپاوه به تانك و هێزی به‌رگریه‌وه فشاری خراوه‌ته سه‌ر، به‌ڵام ئه‌وانیش بۆیان كۆنترۆڵ نه‌كرا. گه‌نجانی ناوچه‌كه‌ش به‌دروشمی "ئێمه به‌رامبه‌ر به فشاره‌كانی سه‌ر كورد بێده‌نگ نابین".
گه‌نجه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به راگه‌یاندنی ئۆتۆنۆمی ناوچه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه و كه تێیدا هاتووه "له‌دوێنی شه‌وه‌وه ئێمه پاسه‌وانی ناوچه‌كه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین و ئۆتۆنۆمی ناوچه‌ی یۆكه‌سكۆڤامان راگه‌یاند، نایه‌ڵین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پۆلیس و سه‌رباز بێنه ناوچه‌كه‌مان، ناوی 11 گه‌ڕه‌كیشمان گۆریوه بۆ ناوی شه‌هیدان".