خه‌ندان ـ له‌شه‌ڕو پێكدادانی نێوان گه‌ریلاكان و سه‌ربازانی سوپای توركیادا سه‌ربازێك و گه‌ریلایه‌ك كوژراو سه‌ربازێكی تریش برینداربوو.
به‌پێی راگه‌یاندنی ناوه‌ندی هێزی پاراستنی گه‌ل "هه‌په‌گه" شه‌وی 29 له‌سه‌ر 30ی ئه‌م مانگه له‌ناوچه‌ی ره‌شادی سه‌ربه تۆكات له بنكه‌ی سه‌ربازی سه‌زاك، هێزه‌كانی گه‌ریلا هێرشیان كرده‌سه‌ر بنكه سه‌ربازیه‌كه، دوای شه‌ڕوپێكدانێكی زۆر سه‌ربازێكی تورك كوژراو سه‌ربازێكی تریش بریندار بوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه هیزه‌كانی سوپای توركیا له‌ناوچه‌ی حه‌فتانین به هێلیكۆپته‌ر هێرشیان كرده سه‌رناوچه‌كه. به‌پێی راگه‌یاندنی ناوه‌ندی " هه‌په‌گه" هێرشه‌كه‌ی سوپای توركیا به‌هێلیكۆپته‌ر له دووناوچه بوه له هه‌فتانین، له‌م هێرشه‌دا گه‌ریلایه‌ك كوژرا.