خه‌ندان، ئیسماعیل حه‌مه‌ره‌حیم ـ له‌ماوه‌ی شه‌ش ماگی رابردودا له‌سنوری پارێزگای سلێمانی 426 هاولاَتی به‌هۆی رووداوی جیاجیاوه گیانیان له‌ده‌ستداوه له‌و ژماره‌یه‌ش 235یان به‌هۆی روودای هاتوچۆ و سووتانه‌وه بووه.
به‌پێی ئامارێكی په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا كۆتای مانگی شه‌ش، له‌سنووری پارێزگای سلێمانیدا، 117 كه‌س به‌هۆی رووداوی سووتانه‌وه بونه‌ته قوربانی كه له‌و ژماره‌یه‌ش 94یان له‌ره‌گه‌زی مێن و 23یان له‌ره‌گه‌زی نێرن.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست سایتی خه‌ندان كه‌وتووه، 118 كه‌سیش به‌هۆی رووداوی هاوچۆوه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و هێنراونه‌ته ئه‌و په‌یمانگایه و 27 هاوڵاتیش خنكاون.
زانیارییه‌كانی نێو ئاماره‌كه ئاماژه به‌رووداوی پێوه‌دانی مارو دووپشك ده‌كات كه له‌و ماوه‌یه‌دا دوو هاولاَتی بونه‌ته‌قوربانی و كه‌سێكیش به‌هۆی ژه‌هراویبوونه‌وه گیای له‌ده‌ستداوه، 14 هاولاَتیش به‌كه‌وتنه خواره‌وه‌و 10 هاوڵاتیش به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ده‌ره‌كی و 13ی دیكه‌ش به‌رووداوی كاره‌با و 14ی دیكه‌ش به‌هۆی خنكانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه ئه‌مه‌جگه له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌نه‌خۆشی گیانیان له‌ده‌ستداوه، 8 هاولاَتیش به‌ته‌قینه‌وه و 3ی دیكه‌ش به‌لێدانی چه‌قۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و چه‌ندكه‌سێكی تریش هۆكاری مردنه‌كه‌یان نه‌زانراوه.