خه‌ندان ـ عیزه‌ت دوری جێگری سه‌دام حسه‌ینی دیكتاتۆری له‌سێداره‌دراوی رژێمی به‌عس ئاشكرایكرد حزبی به‌عس مه‌رجه‌عی هه‌موو ئه‌و كرده‌وه چه‌كدارییانه‌یه كه له‌دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق ده‌جه‌نگن و حكومه‌تی عیراقیش ده‌خاته ژێر پێیه‌وه.
له تۆمارێكی ده‌نگی عیزه‌ت دوری كه سایتێكی په‌یوه‌ندیدار به حزبی به‌عس بڵاویكرده‌وه، دوری وتی: " حزبی به‌عس ده‌سه‌ڵاتی ئێستای عیراق ده‌خاته ژێر پێی و به‌رده‌وام درێژه به جه‌نگی ئه‌مریكا له عیراق ده‌دات تا ده‌یانكاته ده‌ره‌وه"، راشیگه‌یاند: " ئامانجی حزبی به‌عس له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای ناو عیراق گرتنه‌وه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات نییه به‌ڵكو به‌وته‌ی دوری" به‌عس ده‌سه‌ڵاتی خسته ژێر پێی و له‌ئێستاشدا دیه‌خاته ژێر پێی گه‌ر بۆ خزمه‌تی ئامانج و به‌ها پیرۆزه‌كان نه‌بێت".
له‌به‌شێكی تری تۆماره ده‌نگییه‌كه، دوری به‌بۆنه‌ی یادی 30 ته‌موزی ساڵی 1968 ئاشكرایكرد،" 139 هه‌زار ئه‌ندامی حزبی به‌عس تا ئێستا كوژراون و پێگه‌ی به‌عس له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا به‌هێزه و به‌رده‌وام ده‌بێت له جه‌نگی دژی ئیمپریالی ئه‌مریكا و زایۆنزمی جیهانی و فارسی سه‌فه‌وی".