خه‌ندان – شاری رانبیك له‌ویلایه‌تی نیویۆرك كه سروشتێكی ئه‌فسوناوی و جوانی هه‌یه، چاوه‌ڕوانی میوانداریكردنی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كچی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستای ئه‌مریكایه، ئاهه‌نگه‌كه‌ش ناوی "ئاهه‌نگی شاهانه‌ی ئه‌مریكایی" لێنراوه. به‌پێی وته‌ی رێكخه‌رانی ئاهه‌نگه‌كه، ئه‌و پرۆسه‌یه چه‌ند ملیۆن دۆلارێكی تێده‌چێت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری چیلسی كچی بیل و هیلاری كلینتۆن له‌شاری راینبیكی خنجیلانه له ویلایه‌تی نیویۆرك رێكبخرێت، له ئاهه‌نگێكدا كه به ئاهه‌نگی شاهانه‌ی ئه‌مریكا ناوده‌برێت.
وێنه‌ی چیلسی و پیرۆزبایی لێی به دیواره‌كانی شاره‌كه و دوكانه‌كاندا هه‌ڵواسراوه.
دیبۆرا بیلدینگ كه خاوه‌نی سۆپه‌ر ماركێتێكه له‌شاره‌كه رایگه‌یاند: به‌خۆشی و له‌سه‌ر شه‌ره‌فی چیلسی و مارك شه‌مپانیا و كێك ده‌به‌خشینه‌وه، چونكه شه‌ره‌فه بۆ شاره‌كه‌مان كچی سه‌رۆكێكی پێشوو له‌شاره‌كه‌ماندا ئاهه‌نگێ هاوسه‌رگیری بگێرێت".
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن بووكه‌خان پۆشاكێكی بووكێنی له‌به‌ر بكات كه له دیزاینی ئۆسكار دی لارنتایه و ژماره‌ی داوه‌تكراوه‌كانیش بگاته نزیكه‌ی 400 كه‌س كه ژماره‌یه‌ك زۆری ناودارانی واشنتۆن و هۆلیۆدی تێدایه. به‌ڵام له‌هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه باراك ئۆبۆما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوه‌ت نه‌كراوه.
شاره‌زایان بڕی خه‌رجی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری چیلسی و ماركیان به نزیكه‌ی دوو ملیۆن دۆلار خه‌مڵاند.
جێی ئاماژه‌یه چیلیسی ته‌مه‌نی 30 ساڵانه و تاقانه‌ی خێزانی كلینتۆنه و مارك مزفینسكی ده‌زگیرانیشی ته‌مه‌نی 32 ساڵانه.