خه‌ندان - به‌پێ ئامارێكی پزیشكی ڕێژه‌ی نه‌خۆشه درێژخایه‌نه‌كان به‌ته‌نها له شاری سلێمانی و له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا بریتیبووه له (4181) حاڵه‌ت، پسپۆڕانی ته‌ندروستی پێیانوایه، ڕێژه‌كه له زیادبووندا نییه ئه‌وه‌نه‌بێت ئێستا پشكنینه‌كان پێشكه‌وتوون، چونكه زیاتر له (37) حاڵه‌تی نه‌خۆشی هه‌یه به نه‌خۆشی درێژخایه‌ن باس ده‌كرێت سه‌رباری ئه‌مه‌ش هوشیاری خه‌ڵكیش زیاتربووه.
هاورێیه‌كی ئیزعاج
پوره حه‌لاو ماوه‌ی پێنج ساڵه به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كانیه‌وه ده‌ناڵێنێت، له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌رمان هاوڕێی هه‌میشه‌ییه‌تی، له‌لایه‌ك ده‌رمانه‌كانی بێزاری كردووه، له‌لایه‌ك ئازاری نه‌خۆشییه‌كه‌ی.
پوره حه‌لاوی ته‌مه‌ن (64) ساڵ، ماوه‌ی پێنج ساڵه پزیشكه‌كان پێیانوتووه نه‌خۆشی "زه‌خت و شه‌كره‌ی هه‌یه"، به‌ڵام خۆی ئه‌مه به‌نیشانه‌ی پیرێتی ده‌زانێت و له‌به‌رخۆیه‌وه وتی: "پیری و هه‌زار عه‌یب"، به‌ڵام پزیشكه‌كان پێیانوایه "ته‌مه‌ن كاریگه‌رییه‌كی ئه‌و تۆی نییه، له تووشبوون به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان".
نه‌خۆشه درێژخایه‌نه‌كان
د.ئاراس ئیسماعیل سابونچی پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و سنگ و گورچیله و شه‌كره، به‌مشێوه‌یه پێناسه‌ی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی كرد "نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان به‌وانه ده‌وترێت هاوڵاتی تووشی ده‌بێت و بۆ چه‌ند ساڵێك پێوه‌ی ده‌مێنێته‌وه، وه‌ك (به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن، شه‌كره، ڕه‌بوو، ڕووماتیزمه‌ی جومگه‌كان...) بۆ ئه‌م نه‌خۆشیانه پێویسته نه‌خۆشه‌كه به‌رده‌وام ده‌رمان وه‌ربگرێت و به به‌رده‌وامی چاودێری بكرێت". ئه‌م پسپۆِره جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، "ئه‌م نه‌خۆشیانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ته‌مه‌نه‌وه نییه و ئه‌گه‌ر تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به ته‌مه‌نه‌وه".
چاره‌سه‌ر
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م نه‌خۆشییه د.ئاراس وتیشی: "ئه‌مانه هه‌موویان پێویسته ناونووس بكرێن له سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان، چونكه ئه‌مانه پێویستیان به چاودێریه‌كی به‌رده‌وام هه‌یه جگه‌له‌مه‌ش پاره‌یه‌كی زۆری ده‌وێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌نته‌رانه نه‌بێت ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌رمان بكڕێت و به‌كاری بهێنن بۆ هه‌موو ڕۆژێك له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشانه تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه".
د.ئاراس ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه "به‌كارهێنانی ده‌رمان به به‌رده‌وامی له قۆناغه‌كانی تری ژیانیان دووچاری موزاعه‌فاتی (ده‌رهاویشته‌ی) ئه‌م نه‌خۆشییه درێژخایه‌نانه ده‌بنه‌وه".
نه‌خۆشه ده‌روونییه‌كان
د.زامدار حه‌مه‌ڕه‌سوڵ پزیشكی ده‌روونی هه‌ندێ نه‌خۆشی ده‌روونی تری سه‌رباركرد بۆ نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان "نه‌خۆشیی په‌ركه‌م یه‌كێكه له نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان كه ڕێژه‌ی ڕوودانه‌كه‌ی له سه‌دا یه‌ك كه‌س ده‌گرێته‌وه له كۆمه‌ڵگادا، دوو جۆری هه‌یه یه‌كه‌میان سیزۆره، كه ته‌نها یه‌كجار ڕووده‌دات و بریتییه له تێكچوونێك له ته‌زووی كاره‌بایی له ده‌ماغدا كه ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی هه‌ندێك جووڵه‌ی نائاسایی له له‌شدا بۆ نموونه ده‌بینی كه‌سه‌كه چاوی ژێره‌وژوور ده‌بێ و هه‌ندێجار ڕه‌نگی سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێ، شین ده‌بێته‌وه، تووشی هه‌ناسه‌توونی ده‌بێت و پاشان گیانی ڕه‌ق ده‌بێت و له جوڵه ده‌كه‌وێت، ئه‌مه هه‌مووی له ئه‌نجامی ئه‌و خه‌له‌له كاره‌باییه‌یه كه له ده‌ماغدا درووستده‌بێت بۆیه گه‌ر یه‌كجار ڕوویدا پێی ده‌وترێت (گه‌شكه)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو دووباره و چه‌ندباره‌بووه‌وه له كه‌سێكدا ئیتر ده‌گوێزرێته‌وه بۆ جۆرێكی تر (فێ) كه ئه‌مجۆره‌ش وه‌ك هه‌مان جۆری پێشووه، به‌ڵام دووباره ده‌بێته‌وه و هۆكاره‌كه‌شی، هه‌یانه دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام هه‌یانه دیاریكراوه وه‌ك ڕووداوی ئۆتۆمبێل، كه‌وتنه‌خواره‌وه، یان هه‌ر هۆكارێكی تر... زۆربه‌ی فێ له‌و جۆره‌یانه هۆكاره‌كه‌ی دیاریكراو نییه، جۆرێكی تر هه‌یه پێی ده‌وترێت گه‌شكه‌ی تا واته به‌رزبوونه‌وه‌ی تا، ئه‌مه زیاتر له منداڵدا ڕووده‌دات له ته‌مه‌نی 3 ساڵ بۆ 7 ساڵ زۆرجاریش ده‌گاته 10 ساڵ له‌و منداڵانه ده‌یه كه تایان هه‌یه و كه‌میان ده‌بن به په‌ركه‌م واتا له گه‌وره‌بوونیاندا بوورانه‌وه و فێیان ده‌بێت.
ڕێنمایی
د.زامدار وتیشی: "بۆ چاره‌سه‌ره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت ئه‌و كه‌سه خۆی ماندوو نه‌كات، كه‌م خه‌وی، خۆپاراستن له هه‌ندێك خواردن بۆ نموونه كه ده‌ڵێن ترشی بخۆین بوورانه‌وه‌مان بۆدێت نه‌یخۆن، واته به‌شێوه‌یكی گشتی پابه‌ندبوون به‌و ڕێنمایانه‌ی كه گشتین و زیاتر له كه‌سێك ده‌یانگرێته‌وه. چاره‌سه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له‌شێوه‌ی پێدانی ده‌رمان (ده‌رمانی دژه فێیه‌كان) كه پێویسته دكتۆری تایبه‌ت بینووسێت یا پزیشكی ده‌روونی".