خه‌ندان ـ ئایه ده‌زانیت جیاوازی له‌نێوان كه‌سی گه‌شبین و ره‌شبیندا چیه؟! جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه كه كه‌سی خه‌مۆك یان ره‌شبین دنیا به‌ره‌نگی خۆڵه‌مێشی ده‌بینێت، به‌پێچه‌وانه‌ی كه‌سی گه‌شبین كه دنیا به‌ره‌نگی جیاواز و هه‌مه‌ڕه‌نگ و جوان ده‌بینێت.
پێگه‌ی ساینس توێژینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری زانكۆی فریبیرگی ئه‌ڵمانیای بڵاوكردووه‌ته‌وه تێدا ته‌ئكیدیان له‌و توێژینه‌وانه‌ی پێشتر كردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت كه‌سی ره‌شبین یان خه‌مۆك زۆر به‌قورسی ده‌توانێت جیاوازی له‌نێوان ره‌نگی ره‌ش و سپی‌دا بكات.
توێژه‌ران له‌توێژینه‌وه‌كه‌یاندا چاودێری حاڵه‌تی 40 نه‌خۆشی قورسی خه‌مۆكیان له‌گه‌ڵ 40 كه‌سی تری له‌شساغدا كردووه، دواتر داوایان له‌هه‌مووان كردووه سه‌یری ژماره‌یه‌ك تابلۆی ره‌نگاوره‌نگ بكه‌ن و شته جیاوازه‌كانی ناو تابلۆكان دیاری بكه‌ن و بنوسن كه دواتر توێژه‌ران هه‌موو به‌شدارانی توێژینه‌وه‌كه‌یان به‌هه‌مان شێوه‌ی پشكنیبنی دڵ "ئه‌ی سی جی" پشكنیه‌وه، به‌ڵام له‌رێگه‌ی تۆڕی چاوه‌كانه‌وه".
دوای چاوخشاندنه‌وه‌ش به‌وڵامی به‌شداربووان ده‌ركه‌وتووه تۆڕی چاوی كه‌سه خه‌مۆكه‌كان توانای قبوڵكردنی زیاتری بۆ ره‌نكی ره‌ش و سپی هه‌یه به‌پێچه‌وانه‌ی كه‌سه له‌شساغه‌كان كه چاوه‌كانیان زیاتر قبوڵی ره‌نگه جیاوازه‌كانی كردووه.
دكتۆر جۆن كریستال به‌شداربوو له‌توێژینه‌وه‌كه رایگه‌یاند "ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه خه‌مۆكی كاریگه‌ری له‌سه‌ر چۆنێتی تێڕوانین‌و سه‌یركردنی مرۆڤه‌كان هه‌یه بۆ شته‌كانی ده‌وروبه‌یان كه به‌ره‌نگه جیاوازه‌كانیشه‌وه.